Retour aux promos
Vet Dict +

Education

Gratuit

Vet Dict +

par Yasr Anwar

v2.1.0 43 Mo Universel 4+

Description

پێشەکی
سەرەتا سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە زانست و ڕووناکی کردە ڕێنمای مرۆڤایەتی، و بەهۆی نەزانینی داهاتوو هیوای لە دڵەکاندا چاند، تاکوو هەموومان بە ئاواتی داهاتوویەکی گەش و باش بژین.
وەک وتەیەکی جوان هەیە کە دەڵێت: “سەرکەوتن تاجێکی گوڵینەیەکە لە یەخەی ئەو مرۆڤانە دەدرێت کە شەوە درێژەکان بە خەو کورت ناکەنەوە، بەڵکوو بە هەوڵ و ماندووبوون دەیبەنەسەر.”
بەو هەست و بیرۆکەیەوە فەرهەنگی+ VET DICT دووەم ڤێرژنی فەرهەنگی پزیشکی ڤێتەرنەرییە کە بەرهەمی هەزاران کاتژمێر ماندووبوون، خوێندنەوە و نەنوستنە. ئەم کارە تەنها فەرهەنگێک نییە، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ خزمەتکردنی زانست، قوتابیان وپزیشکانی ڤێتیرنەری و هەموو ئەوانەی حەزیان بە بواری پزیشکی ئاژەڵانە.
ئێمە پێمان وایە زمان کلیلێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن، بۆیە هەوڵمان داوە ئەم فەرهەنگە بە زمانی کوردی بە شێوەیەکی ڕوون، ڕێک و زانستی پێشکەش بکرێت تاکوو ببێتە سەرچاوەیەکی بەسوود بۆ هەمووان.

بەشەکانی فەرهەنگەکە بریتین لە:
زاراوە پزیشکییەکان لەگەڵ واتا و ڕوونکردنەوەی ورد
بەکارهێنانی دەرمانەکان و کاریگەری لاوەکییەکان
نەخۆشییەکان، هۆکارەکان و ڕێگاکانی چارەسەر
سەرچاوە و پەرتووکە زانستییە گرنگەکان
شیکاری پشکنینەکان و پێوانە ئاساییەکان
تێبینی و ڕێنمایییە گرنگەکان بۆ خوێنەر
و چەندین تایبەتمەندی نوێ و نایابی دیکە....

براگیان ئەمەش لە دیسکریپشن دابنێ

Nouveautés (v2.1.0)

app improvement