Retour aux promos
ناوی کوردی

Style de vie

Gratuit

ناوی کوردی

par FARAEDWN SALIH

v2.3.3 27 Mo Universel 4+

Captures d'écran

Description

بە بیرمدا هات کە کتێبی (هەڵبژاردەی ناوی کوردی)ی باوکم بکەم بە ئەپڵیکەیشنێک بۆ هەر کوردێک یان هەر کەسێک خاوەنی مۆبایلی زیرەک بێت و لە هەرکوێیەک بێت و دەستی نەگات بە کتێبی ناوی کوردی بۆ ئەوەی ناوێک دیاریبکات بۆ منداڵە تازەبوەکەی یان بۆ هەر مەبەستێکی تر، کە بتوانیت لەناو مۆبایلە زیرەکەکەی دایببەزێنێت و سودمەند بێت لێی. وەک هەموان ئەزانین ئێستا تەکنەلۆژیا بە نزیکەیی لە هەموو بوارەکانی ژیان ئاسان کاریمان بۆ ئەکات و کاریگەریەکانی لە هەموو شوێنێک بەرچاوە. بۆیە پێم باش بوو لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریە گەورەیە بڕۆین و لە دەقی چاپەمەنی هەنگاوێک بچینە پێشەوە.
هەوڵمانداوە ئەپڵیکەیشنەکە بە شێوەیەکی وا دروست بکەین کە سەردەمیانەو ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان و دۆزینەوەی ناوی خوازراو. وە پشت بە خودا لە داهاتوودا هەوڵدەدەین زیاتر پەرە بە ئەپڵیکەیشنەکە بدەین لە ڕووی زیادکردنی ناوەکان و واتاکانیان.
هیوادارم جێگای ڕەزامەندیتان بێت.

Nouveautés (v2.3.3)

Fixing some bugs