ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی
پێناسه
پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، گرنگی دەدات بە بڵاوکردنەوەی شێوازی درووست‌کردنی خواردنە کوردی و جیهانیەکان، و دۆزینەوەی باشترین خواردنگە و کافێکان و بەرهەمەکانی لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.
ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه لە بواری شێوازی درووست‌کردنی خواردنە کوردی و جیهانیەکان هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی بواری دروستکردنی خواردن بە زمانی کوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه جیاوازەکان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.